شارپرێس:
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا، جارێكی تر قەدەغەی بەكارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتەی بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تارۆژی 6ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ درێژكردەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، "ماوەی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو مانگی 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە".
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەمانگی نیسانی ساڵی 2023وە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای توركش ئێرلاین-ی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتوە.
هاوكات بڕیاریدا لەفڕۆكەخانەكانی ئەو وڵاتەوە هیچ فڕۆكەیەكی كۆمپانیا بیانییەكان گەشت بۆ سلێمانی نەكات، بەپاساوی زیادبوونی چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەو سنورەدا.
ش.ح