د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرن لەسەر گرنگی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری درێژخایەن و هەمیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، گرنگە چارەسەری کێشەکانیش بەجۆرێک بێت یەکڕیزی نیشتمانیی بپارێزێت و خزمەتی هەموو هاووڵاتیانیش بکات.
هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە بە لێکتێگەیشتن و بەشێوەی درێژخایەن چارەسەر بکرێن، گرنگە بەجۆرێکیش بن خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی عێراق بکات.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵیش دادبینی بۆ ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە دژی وەزیری دارایی عێراق پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ تۆماریان کردبوو.