ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر بەیروت بۆ چەکدانانی حزبوڵا چڕدەکاتەوە

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

پێنج سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، واشنتۆن گوشارەکانی سەر بەیروت چڕتر دەکاتەوە بۆ خێراکردنی دەرچوونی بڕیارێکی فەرمی حکومەت کە پێویستە حزبوڵای لوبنان چەک دابنێت .

ئەو سەرچاوانە دەڵێن، ئەگەر وەزیرەکانی لوبنان بەڵێنێکی گشتی نەدەن، ئەمریکا تۆماس باراک نوێنەری ئەمریکا نانێرێت بۆ بەیروت بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان ئەنجام بدات و فشار ناخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان یان کشانەوەی هێزەکانی لە باشووری لوبنان.

واشنتن و بەیروت نزیکەی شەش هەفتەیە لە گفتوگۆدان سەبارەت بە نەخشەڕێگای ئەمریکا بۆ داماڵینی تەواوەتی چەک لەحزبوڵا لە بەرامبەردا ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی بێنێت و هێزەکانی لە پێنج شوێن لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە.

حزبوڵڵای لوبنان بە ئاشکرا ڕەتیکردۆتەوە، تەواوی جبەخانەکەی ڕادەست بکات، بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت بیر لە کەمکردنەوەی دەکاتەوە.
ئ.ه