شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل ئاشکرایکرد، دەیانەوێت دوای 60 ڕۆژ لە گەیشتن
بە رێککەوتن لەبارەی ئاگربەستەوە، کۆتایی بە جەنگ لە کەرتی غەززە بهێنن.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە شاری
واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە بە کەسوکاری بارمتەکانی ڕاگەیاند، ئیسرائیل دەیەوێت
دوای 60 ڕۆژ
لەڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس، کۆتایی بە جەنگ لەغەززە بهێنرێت و سەرجەم
بارمتەکان ئازاد بکرێن.
ناتانیاهۆ وتیشی،" رێگە بە مانەوەی حەماس لەغەززە
نادەم، ئەوا ڕونادات و ئامادە نیم سازش لەسەر ئەو بابەتە بکەم ".
بنیامین ناتانیاهۆ لەدرێژەی قسەکانیدا بۆ کەسوکاری
بارمتەکان، باسی لەوەشکرد،" هەندێک شت هەن ناتوانم لێرەدا باسیان بکەم،
هەندێک شت بە هێمنی ئەنجامدەدرێن و ناتوانم پێتانی بڵێم، چونکە دەبێت بە نهێنی
بمێننەوە ".
محەمەد سەردار