وتەبێژی ئاکپارتی دەڵێت: پێویستە پرۆسەی چەک دانان پەکەکە بەبێ گرفت بەڕێوەبچێت و ڕەنگە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت.
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، چەکدانان و هەڵوەشاندنەوە سێ بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت. کە بریتین لە (پەکەکە) لە عێراق، (هەسەدە و پەیەدە) لە سوریا، پژاک لە ئێران.
عەمەر چەلیک وتی: دەبێت تەواوی ئەمانە کۆتاییان پێبهێنرێت و ئەمە پڕۆژەیەکی دەوڵەتە، گرنگترین بابەتی پرۆسەی چەک دانان میکانیزمی پشتڕاستکردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیایە کە ئەنجامی دەدەن ئاخۆ بە کردەیی پرۆسەی چەک دانانی بەڕێوە دەچێت یاخود نا.
باسی لەوەش کردووە، پێویستە هەنگاوەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی بێ کێشە ئەنجام بدرێن بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە و ئەگەری هەیە ئەم پرۆسەیە چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک درێژ ببێتەوە .
ئاماژەی بەوە دا، رۆژی شەممە سەرۆک کۆمار یەکەم وتاری خۆی لەسەر چەک دانانی پەکەکە و قۆناغی داهاتوو پێشکەش دەکات، وتارێکی هەمەلایەنە و قووڵ دەبێت.