شارپرێس:
شارەزایەکی سەربازیی مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌ترسی گه‌وره‌ى هێرشکردنەسەر گروپە چەکدارەکان له‌عێراق هەیە، بەتایبەتی دوای هێرشە درۆنییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى موخەلەد حازم شارەزای بواری ئاسایش‌و سەربازیی ئاشكرایكردوه، "مه‌ترسی گه‌وره‌ى هێرشکردنەسەر گروپە چەکدارەکان لەناوجه‌رگه‌ى عێراق ئارادایە، حکومەت هەوڵی زۆر دەدات دۆخەکە کۆنترۆڵبکات، بەڵام چاوەڕواندەکرێت عێراق بكه‌وێته به‌ر ڕه‌حمه‌تى هێرشێکی دەرەکی لەلایەن فاکتەرێکی دەرەکی‌و نێودەوڵەتییەوە".
ئه‌و شاره‌زا سه‌ربازییه كه عێراقیه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "گروپه چه‌كدارییه‌كانى عێراق ده‌بنه هۆكارى وێرانكاریی‌و هێرشێكى قورس بۆسه‌ر عێراق، هەروەک چۆن پێشتر لەگەڵ حزبوڵڵا ڕویدا‌و لوبنان توانای کۆنترۆڵکردنی نەبوو، دواتر بەهێرشی دەرەکی بینیمان کەچی ڕویدا، بێگومان سوریا، حەماس‌و حوسییەکانیش ڕوبەڕوی هەمان هێرش بونەوە، دوای ئەم ڕوداوانەو نامەی ئەەریکییەکان‌و پەیامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ئەگەری زۆرە لەچەندە ڕۆژی داهاتودا هێز بەکاربهێندرێت".
ئه‌م زانیاریانه له‌كاتێكدان، پێشتریش چه‌ند زانیارییه‌ك باسیان له‌وه‌ده‌كرد، به‌ر له‌واده‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مریكاو ئیسرائیل گورزێكى گه‌وره له‌ژماره‌یه‌ك له‌گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق‌و نزیك له‌ئێران ده‌وه‌شێنن‌و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانیشیان به‌ئامانجده‌گرن‌و له‌ناویان ده‌به‌ن.
