شارپرێس:
ڕوانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ 120 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبوه‌ته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى گرنگ بۆ شارپرێس ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ى نه‌وت هه‌رێم بۆ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌رزبوبێته‌وه، هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستى داواكارییه‌كه‌ى به‌غدا".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی ئابوری (ئیکۆ عێراق) ئاشكرایكردوه، بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێم بۆ (120) هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە، دوای ئەوەی بەهۆی كردنە ئامانجی کێڵگە نەوتییەکانی لەماوەی ڕابردودا بۆ (81) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزیى بوو.
ڕوانگەکە ده‌ڵێت:"لەئەنجامی ئەو هێرشانەی کە ژێرخانی نەوتیان کردە ئامانج، بەرهەمی هەرێم بۆ (81) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا دابەزیی، بەڵام لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بوژانەوەی بەخۆیەوە بینیوەو بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی (120) هەزار بەرمیل بەرزبوەتەوە".
ئیكۆ عێراق ئاماژەى به‌وه‌شكردوه، "پێشبینیدەکرێت تا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو، تێکڕای بەرهەمهێنان بگاتە 280 هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا، ئەم ئاستەش نزیکە لەئاستی بەرهەمهێنانى پێش هێرشەکان".
زانیاریى زیاترى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان وەزارەتی نەوت‌و هەرێم نەکراوە، سەبارەت بەکاتی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەکوردستانەوە".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌شارپرێسى وت، "ئه‌گه‌ر تواناى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ 120 هه‌زار به‌رمیلیش به‌رزبوبێته‌وه، هێشتا نه‌گه‌یشتوه‌ته ئاستى ئه‌وه‌ى كه به‌غدا داوایده‌كات".
وتیشى:"ئه‌وه‌ى به‌غدا له‌هه‌رێمى داواكردوه ئه‌وه‌یه، لانى كه‌م ڕۆژانه به‌ده‌ر له‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ى هه‌رێم بۆ به‌كاربردنى ناوخۆ به‌كارده‌بات، 100 هه‌زار به‌رمیل ڕه‌وانه‌ى توركیا بكات".
