شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلی گەرمایەی ڕوی لەهەرێم کردبوو، لەسبەینێ چوارشەممەوە کۆتایی دێتو پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت، ئەمڕۆش بەرزترین پلەی گەرما لەگەرمیان دەگاتە 49 پلە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسییو بومەلەرزەزانیی هەرێم نوسیویهتى، "کاریگەریی شەپۆلی گەرماکە بەردەوامدەبێتو پلەی گەرما بەبەرزی دەمێنێتەوە".
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکان لەسەروی 45 پلەی سیلیزی، لەناوچە شاخاوییەکانیش نزیکەی 42 پلەو لەئیدارەی گەرمیان دەگاتە نزیکەی 49 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی وتویهتى، "لەسبەینێ چوارشەممەوە، کاریگەریی شەپۆلەکە نامێنێتو پلەی گەرما بەڕێژەی (3 بۆ 6) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوەو دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆیان لەم وەرزەدا".
هەروەها ڕونیکردوەتەوە، تاوەکو ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، هیچ شەپۆلێکی دیکەی گەرما پێشبینیناکرێت ڕوو لەناوچەکە بکاتەوە.