شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، بڕیاریدا بیناى هایپه‌رماركێته‌كه‌ى شارى كوت بكڕێته‌وه‌و دواتر بیناكه بڕوخێندرێت له‌شوێنى ئه‌و بینایه، مۆنۆمێنتێك بۆ قوربانیانى ڕوداوه‌كه دروستده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى واست، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریداوه، پارچه زه‌ویه‌ك به‌ته‌واوى قوربانیانى ڕوداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى شارى كوت بدرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه، "ئه‌و زه‌ویه‌ى هایپه‌رماركێته‌كه‌ى له‌سه‌ر دروستكراوه بكڕدرێته‌وه‌و بیناى هایپه‌رماركێته‌كه بڕوخێندرێت، له‌شوێنى ئه‌و بینایه، مۆنۆمێنتێك دروستبكرێت كه گوزارشت بێت بۆ قوربانیانى ڕوداوه‌كه".
پێشتریش ئەنجومەنى پارێزگاى واست لەبارەى ڕوداوى ئاگرکەوتنەوەکە كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و بڕیاردراوە، ئەوکەسانەى لەو ڕوداوه‌داگیانیان لەدەستداوە، بەشەهید هەژماربکرێن‌و مانگانه موچه به‌كه‌سوكاره‌كه‌یان بدرێت.
ئاگرکەوتنەوەکە شەوی 16ی تەمموز ڕویدا، به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 70 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر پارێزگارى واست ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش هادی هه‌ماشى وه‌كو پارێزگارى نوێى واست سوێندی یاسایی خوارد.
