شارپرێس:
پۆلیسى سلێمانى زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى بكوژى دێوانه له‌قه‌زاى سه‌یدسادق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دواى لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتوه، بكوژى دێوانه، كوڕه‌كه‌ى خۆیه‌تى".
ڕۆژی 25ى ئه‌م مانگه، واته چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، لەسنوری قەزای سەیدسادق هاوڵاتییەك كه نازناوى دێوانه‌ى هه‌بوو، كوژرا كه كارى ئاژه‌ڵداریى‌و شوانی بوه، ئه‌وكاتیش ڕاگه‌یه‌نرا، كاتێك ئه‌و هاوڵاتیه به‌كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه، كوڕه‌كه‌ى خۆى له‌گه‌ڵیدا بوه.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و وتى:"لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقەوە بكوژی ئەو هاوڵاتییە دەستگیركراوه كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەو قەزایه كوژرا".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رو دواى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتیه‌كه، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتونەته شوێنی ڕوداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی شانۆیی تاوان ئەنجامدراوه‌و توانراوه دوو كەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەستگیربكرێن".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، "لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوامبوو بەڵگەی پێویست كۆكرایەوە تا گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە یەكێك لەتۆمەتبارە دەستگیركراوەكان هەستاوە بەئەنجامدانی تاوانەكە".
پۆلیسى سلێمانى ئاشكرایكردوه، لەئێستادا تۆمەتبار (ك، ب، ق) لەدایكبوی 2001 بەبڕیاری دادوەرو به‌گوێره‌ى مادەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كه ئه‌و كوشتویه‌تى، بكوژه‌كه‌ش كوڕی تاوانلێكراوەكەیە.
