لە لیبیا ١٨ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٥٠ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن

جیهان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1942 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ڕایگەیاند، بەلەمێک لە کەناری شاری تۆبروک لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا وەرگەڕاوە و لانیکەم ١٨ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ١٠ کەسی ڕزگارکراون.

تۆبروک شارێکی کەنار دەریایە و نزیکە لە سنوری میسر.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە کونسوڵخانەی میسر لە بەنغازی ڕۆژهەڵاتی لیبیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەو کۆچبەرانە میسری بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، 10 تەرم دۆزراونەتەوەو گواستراونەتەوە بۆ میسر، هاوکات ڕزگاربووان لە دامەزراوەیەکدا ڕاگیراون.

بەرپرسێکی پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیا ڕایگەیاند، تەرمی ئەو کۆچبەرانە لە شوێنێک دۆزراونەتەوە کە نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی تۆبروکەوە دوورە.
ئ.ه