دامەزراوەیەك مەترسییەکانی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا دەخاتەڕوو

هەمەڕەنگ

24/09/2025‌ 128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


دامەزراوەی ڤیژن لەتوێژینەوەیەكدا ئەو مەترسیانە دەخاتەڕوو، كە لەڕادەی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لەسەر خێزان و گەنجان دەردەكەون.

 
بەتێڕوانین لە زۆری رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو دەرهاویشتانەی کە لە ئەنجامی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەهەرێمی کوردستان بەدەستهاتون، دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ئەم توێژینەوەیەی بەرهەمهێناوە
توێژینەوەکە لەلایەن توێژەری کۆمەڵایەتی (هێمن عەبدولقادر) ئامادەکراوە، داتا و زانیارییەکانی توێژینەوەکە، ڕادەی مەترسی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بۆ ڕوندەکاتەوە لە سەر ژیانی تاک، خێزان و هەرزەکاران..

 

توێژینەوەکە پشتی بەستووە بەمیتۆدی (وەسفی، مێژوویی و ئاماریی) واتا وەسفی دیاردەکە دەکات، مێژووی سەرهەڵدان و گەشەسەندنی باسدەکات لەگەڵ لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی، هەروەها بۆ ڕاڤەکردنی زانیاری و گریمانەکانی پشتی بە ئامارەکان بەستوە. لە کۆتاییدا دەرئەنجامەکان خراونەتەڕوو لەگەڵ کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ تاک، خێزان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی میریی و دەزگا یاسادانەرەکان و میدیاکان..

بەپەلە