نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لایەنەكان پێكەوە بچنە بەغدا

کوردستان

18/11/2025‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەكۆڕبەندی ئاشتی، وتارێكی پێشكەش كردو وتی،"هەوڵمان داوە هەرێمی کوردستان ئاسایش و ئارامی بێت بۆ ناوچەکەو دەشلێت، دەبێت لایەنەكان پێكەوە بچنە بەغدا تا بتوانن هێزی خۆیان بسەلمێنن.


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەوتارەكەیدا ڕایگەیاند،" دەبێت هەموو لایەنەکە کوردییەکان بەیەکەوە بچنە بەغداو دانوستناندن بکەن، پێویستە ئەو لایەنانە چوارچێوەیەک دابنێن کە چی لەبەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە لەو چوارچێوەیە دەرنەچن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد،"دەمانەوێت کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا بەئاشتی و لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەین".

وتیشی،" ئەمریکا وڵاتێکی بەهێزەو دەتوانێت ڕۆڵی جیدی ببینێت لەچارەسەری ئەو کێشانەی لە ناوچەکەدا هەن".