مالیكی پاشەكشە دەكات؟. لەبەغداوە ئاشكرادەكرێت

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی شارپرێس لەبەغدا دەستی كەوتوە، مالیكی ئامادەیی نیشانداوە بۆ پاشەكشە لەكاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.


سەرچاوەیەكی تایبەت لەبەغدا ئەوەی بۆ شارپرێس ئاشكراكرد،" كە نوری مالیكی ئامادەیی نیشانداوە پاشەكشە بكات و دوای ئەوەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەم هەڵویستەی ئاگاداركردۆتەوە، ئەوانیش لایەنی ئەمریكیان لەو هەنگاوە ئاگاداركردۆتەوە".

هەربەگوێرەی ئەو زانیاریانە،  لەئێستادا چانسی محەمەد شیاع سودانی زیاترە لەهەركەس بۆ كاندیدكردنی بۆ ئەو پۆستە.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و نوری مالیكی په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی نوری مالیكی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌  كە تۆم باراك نێردەی تایبەتی ترەمپدا بۆی ناردبوو كەبڕیاربوو تاوه‌كو دوشه‌ممه‌ له‌ئه‌مریكاوه‌ بگاته‌ به‌غدا. 

هاوكات، ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ (2ی 3ی 2026) چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبو‌ه‌ و سەبارەت بەمانەوە یان كشانەوەی نوری مالکی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، بەڵام دوای كۆبونەوە هیچ ئەنجامێكیان ڕانەگەیاند.

ئەمە دوای ئەوەدێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەتوندی كاندیدكردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕەتكردۆتەوەو هەڕەشەی سەپاندنی چەندین سزاشی بەسەر ئعێراقدا دەكرد.

بەپەلە