شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى ئیسرائیلى، هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دانوستان‌و كۆتاییهێنان به‌جه‌نگ شكستیانهێناوه‌و ئێران هەموو هەوڵەکانی دانوستانی ڕەتکردوه‌تەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ کەناڵی i24NEWSى ئیسرائیلى وتویهتى، "بەرپرسانی باڵای وڵاتانی (عومان، میسر، پاکستان‌و تورکیا) خەریکی وتوێژن لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بۆ دەستپێکردنی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی تره‌مپ بەئامانجی گەیشتن بەئاگربەست".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەو وڵاتانە هەوڵدەدەن تاران قایلبکەن کە بچێتەسەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام تائێستا ئێران ڕەفتارێکی توند دەنوێنێتو مەرجی پێشوەختەی بۆ هەر ڕێککەوتنێک هەیە".
هه‌روه‌ك جهختیكردوهتهوه، ئێران هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌ى ڕه‌تكردوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانى ئه‌و وڵاتانه‌ش بۆ ئاشتى‌و ئاگربه‌ست شكستیانهێناوه.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكى ڕوسیا ڕایگەیاند، "داواکارییە سەرەکییەکانی وڵاتەکەم بریتین لەناسینی مافە شەرعییەکان، وەرگرتنی قەرەبوو، دەستەبەرکردنی گەرەنتی نێودەوڵەتی دژی هەر دەستدرێژییەکی داهاتوو لەچوارچێوەی هەر جۆرە رێککەوتنێکدا".
