شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانیان کوشتوە،
کە لە یەکەی موشەکە بالیستییەکانی حزبوڵا کاری کردوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپا، ئەبوزەر محەمەدی کەسایەتییەکی ناوەندی بووە لە هەماهەنگی
سەربازی نێوان حزبوڵا و ئێران و وەک ئەڵقەی پەیوەندیی و نێوەندکار لەگەڵ بەرپرسە
باڵاکانی تاران کاری کردوە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ناوبراو ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەری هەبوە لە بونیادنانی
هێزی سەربازیی حزبوڵا لە بواری موشەکیی و چەکە ستراتیژییەکاندا.
هەروەها لە چوارچێوەی پۆستەکەیدا سەرپەرشتیی پلاندانان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی
کردوە و ڕاوێژکاری و ئاراستەکردنی بۆ هەڵدانی مووشەکەکان بەرەو ئیسرائیل ئەنجام
داوە، کە وەک سەرچاوەیەکی زانیاری گرنگ و خاوەن کاریگەرییەکی زۆر لە یەکەی مووشەکیی
حزبوڵا هەژمار دەکرایەوە لەم ماوەیەی دواییدا.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی