درۆنێک لەرۆژئاوای کوردستان خرایەخوارەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسنوری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان درۆنێک خرایەخوارەوە، کە هەوڵی بەئامانجگرتنی بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەدا.


ئاژانسی هەواڵیی "ئانها" لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەدرۆن هێرش کرایەسەر بارەگای قەسرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە نزیکی شارۆچکەی تلبەیدەری سنوری حەسەکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەر لە گەشتنی بە ئامانجەکەی، درۆنەکە خراوەتەخوارەوە.

لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، ئەمە دووەم هێرشی درۆنییە بۆسەر بارەگاکە.