بنكەیەكی دیكەی فەڕەنسا لەكەركوك بۆردومان كرا

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 396 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنكەی سەربازی کەی وەن (K1) لەباشوری کەرکوک  بەرهێرشێکی موشەکی كەوتەوە.


سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایكردوە، گرژییەکی ئەمنی لەپارێزگاکە ڕویدا، کاتێک لەساتەوەختی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزەکانی فەرەنسا لەسەربازگەی کەی وەن (K1) لەباشوری شاری کەرکوک، دوو موشەکی جۆری کاتیوشا ئاراستەی بنكەکە کران.

هەردوو موشەکەکە لەدەرەوەی سەربازگەکەو لەنزیک دیواری دەرەوە کەوتونەتە خوارەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە هێرشەکە خۆشبەختانە هیچ جۆرە زیانێکی گیانیی بەدواوە نەبوەو زیانەکان تەنیا ماددین و بەر دیواری سەربازگەکە کەوتون.

بەپەلە