ترەمپ پلانی جەنگەكەی لەگەڵ ئێران ئاشكرادەكات

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا لەنوێترین چاوپێكەوتنێدا ڕایگەیاند، لەم کاتەدا پلانیان دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران نیی و دەڵێت، سەرنجیان لەسەر تێکشکاندنی موشەک و درۆنەکانی ئەو وڵاتەیە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەبەرنامەیەکی ڕادیۆی کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، لەم کاتەدا ئەمریکا سەرنجی لەسەر دەستبەسرداگرتنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەی ئێران نییە، بەڵکو  ڕەنگە لەقۆناغێکدا ئەوە بکەین".

دەشلێت، ئێستا پلانمان موشەك و درۆنەكانی ئێرانەو جەخت دەكاتەوە، كەدەیانەوێت سیستمەكەی تێ:بشكێنن.
 سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئەمریكا هیچ کاتێکی دیاریکراوی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران دیاری نەکردوەو وتی، شەڕەکە کاتێک کۆتایی دێت کە لەناخەوە هەستی پێبکەم".
 
وتیشی،" تەنیا خۆم دەزانم کەی کۆتایی دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ترەمپ وتی، ئەمشەو بۆ ئێران یەكلاكەرەوە دەبێت و قورسترین گورس لەناوچەكە دەدەن.

بەپەلە