بێلایەنی، بەرگری. لایەنداری

بیروڕا

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 65 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەر هەرێم حوکمی ئەو بژاردانە دەکات 
نەک بڕیاری دەسەڵتدارانی هەرێم

بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر هەرێم ئایا مانای ئەوەیە کە جگە لە هەڵبژاردنی بێلایەنی هەرێم هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە؟!
یان ئاخۆ خودی بژاردەی بێلایەنی بۆ هەرێم بە چ مانایەکە؟!
ئایا کێ دەتوانێت بێلایەن بێت؟! و چۆن دەتوانێت بێلایەن بێت؟! بە کێ دەوترێت بێلایەن؟!
ئایا مەرجەکانی بێلایەنی چییەو چۆنە و بەربنەمای چی  هەرێم بێلایەنی هەڵبژاردووەو
لەگەڵیدا پتر لە ٢١٥هێرشی مووشەکیی و درۆنی کراوەتەسەر؟!
دوای ئەم بەردەوامییە لە هێرش بۆسەر هەرێم ئایا هەرێم دەتوانێت بێلایەن بمێنێتەوە؟!
یان خودی بەردەوامیی ئەو هێرشانە بۆ ئەوەیە کە بێلایەن نەبێت؟! یان بێلایەن نەمێنێتەوە؟!
ئایا هەرێم بایی ئەوەندە هێزی هەیە بێلایەنی خۆی بپارێزێت؟!
یان هەڵبژاردنی بێلایەنی لە بێهێزیدایە؟! یان خودی ئەو بژاردەیە پێویستی بەهێزە؟!
پێویستە یەکەم مەرجی بۆ ئەمە پاشەکشە پێکردنی حەشدی شەعبی بێت لە ناوچە جێناکۆکییەکان چونکە مەعلومە هەموو ئەو فەسائیلانەی بە ناوی جیاجیاوە هێرش دەکەنە سەر هەرێم لە هەناوی حەشدەوە سەرچاوە دەگرن.
بۆیە پێویستە بۆ دەستگرتن بە بێلایەنییەوە ماوەی ئەمنیی دروستکرێت بۆ پاراستنی هەرێم لە ناوچە جێناکۆکییەکاندا
گەر هاتەسەر ئێران و لەوێوە ڕێز لە بێلایەنی هەرێم نەگیرا ئەوا دەبێت پەنا بە بژاردەی بەرگریی بگیرێت ئەمەش وەک پرسێکی سیادیی دەبێت سستمی بەرگری ئێراقی زامنی بکات و هەرێم فشاربکات تاکو سستمی بەرگری ئێراقی لە ئاست ئەم داخوازییەو پێداویستییەکانیدابێت
واتە هەرێم نابێت تەنها بە بژاردەی بێلایەنییەوە بووەستێت و پێ بە پێی بەردەوامی هێرشەکان دەبێت هەنگاو هەڵگرێت بۆ دروستکردنی ماوەو مەسافەی ئەمنیی پاراستن  و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرگریی و گەر وەک بژاردەی خۆپارێزی ئەمانەش بە دەردی هەرێمی نەخوارد ئیتر دواهەمین بژاردەی یەکلاییبوونەوەی بەلایەکی بەرەکانی جەنگەکەدا دەبێتە پێویستییەکی ناچاریی و دەبێت لەو کاتەدا ئەمە بەشێک بێت لە بڕیاری سستمی بەرگریی ئێراق بۆ بەرگریکردن لە هەرێم وەک بەشێک لە سەروەری ئێراق.

بەپەلە