شارپرێس:
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، حكومه‌تى ئێران نێوەندگیرەکانی ئاگادارکردوه‌تەوە، گه‌روه‌كه به‌ڕوى هه‌موو كه‌شتییه‌كدا كراوه نییه‌و تەنها ژمارەیەکی دیاریکراو کەشتیی دەتوانن بەگەروه‌كه‌دا تێپەڕبن، تره‌مپیش هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر تا چوارشه‌ممه تاران نه‌یه‌ته ژێر بارى داواكارییه‌كانى واشنتۆن، هێرشه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بەپشتبەستن بەسەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردوه‌تەوە، ئێران بەنێوەندگیرانی ڕاگەیاندوە، کە ژمارەی ئەو کەشتییانەی مۆڵەتی تێپەڕبونیان لەگەروی هورمز هەیە، هێشتا سنوردارە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ هەینی، داتاکانی چاودێریی کەشتییەکان نیشانیاندا نزیکەی 20 کەشتی، لەنێویاندا تانکەری نەوت‌و کەشتی بارهەڵگر، لەکەنداوەوە بەرەو دەرچەی گەروەکە جوڵەیان کردوە.
هەروەک ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرایکردوە، هه‌شت تانکەری نەوت دوای ڕاگەیاندنی کردنەوەی گەروەکە لەلایەن عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە، بەرەو ئەو ناوچەیە بەڕێکەوتون.
هەرچەندە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی پێشوازییان لەو بڕیارە کرد، بەڵام جەختیان لەسەر پێویستیی ڕونکردنەوەی زیاتر کردەوە سەبارەت بەمەترسییەکانی وەک بونی مینە دەریاییەکان.
لەبەرامبەردا، هێزی دەریایی ئەمریکا هۆشدارییەکی دەرکردو داوای لەکەشتییەکان کرد بەهۆی نادیاربونی ئاستی مەترسی مینەکان لەبەشێک لەگەروەکەدا، لەناوچەی "سیستەمی جیاکردنەوەی ڕێڕەوی کەشتیوانی" خۆیان بەدوربگرن.
تائێستا بەتەواوی ڕون نییە ئایا ئەم هۆشدارییەی هێزی دەریایی ئەمریکا پێش یان پاش لێدوانەکەی عێراقچی دەرچوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌رچاوه‌كانى ئاشكرایانكردوه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا تاوه‌كو ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى دیاریكردوه، ئه‌گه‌ر ئێران به‌ته‌واوى ڕێكه‌وتن نه‌كات به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌باره‌ى گه‌روى هورمزه‌وه، ئه‌وا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر تاران ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
