ئێران لەبارەی وادەی دانوستانەكانەوە هەڵوێستی توندی وەرگرت

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری توند دەدات و دەڵێت، هیچ وادەیەك بۆ دانوستانەكان دیارینەكراوەو جەخت دەكاتەوە، كە تا ئەو کاتەی لەسەر چوارچێوە ڕێک نەکەوین، ناتوانن وادەیەک بۆ کۆبونەوەی داهاتوو دیاری بکەن.

هاوكات، سەعید خەتیب زادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەکۆڕبەندی ساڵانەی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا ڕاگەیاند، تا ئەو کاتەی لەسەر چوارچێوە ڕێک نەکەوین، ناتوانین وادەیەک بۆ کۆبونەوەی داهاتوو دیاری بکەین.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایدەکات، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ قۆناغی دوەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا دیار نییە.

جەختیشی كردەوە، كە ئێستا هەردولا سەرنجیان لەسەر یەکلاییکردنەوەی چوارچێوەی لێکتێگەیشتنە پێش ئەوەی بەردەوام بین لەدانوستانی زیاتر.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەتایبەتی میدیا ئەمریكییەكان ئاشكرایانكردوە كە بڕیارە ڕۆژی دوشەممە خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەپاکستان بەڕێوەبچێت.