شارپرێس:
فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستورو یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستورو یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران، لێرەوە ڕایدەگەیەنین، لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرکردایەتیی خۆمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تا کاتێکی نادیار".
فراکسیۆنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی مافە دەستورییەکانی گەلی کوردستان و پاراستنی شەرعییەتی پڕۆسەی سیاسی، لەسەروی هەموو بەرژەوەندییەکانەوەیە.
ئەمە لەكاتێكدایە، فراكسیۆنی پارتی كۆبونەوەی هەفتەی ڕابردوی پەرلەمانی عێراقی بۆ دەنگدان بەدیاریكردنی سەرۆك كۆمار بایكۆت كرد.