قائانی و شاندێك بۆ نێوەندگیری گەیشتنە بەغدا

عیراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكرد، ئیسماعیل قائانی، سەركردەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بەسەركردایەتی شاندێكی ئێرانی گەیشتوەتە بەغداو دەشڵێن، كۆبونەوە لەگەڵ سەركدەی گروپەچەكدارەكان ئەنجامدەدات".


میدیاكان ئەوەشیان خستوەتەڕوو، "قائانی زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ سەركردە سیاسیەكان و سەركردەی گروپە چەكدارەكانی عێراق ئەنجام دەدات".

دەشڵێن،" لەكۆبونەوەكاندا تاوتوێی بنبەستی سیاسی لەعێراق و لێكەوتەكانی جەنگەكەو دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە دەکرێت".

هاوكات، ژمارەیەك میدیاش ئەوەیان ئاشكراكردوە، كە شاندەكەی تاران بۆ چارەسەری كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراپ هاتون و نێ,ەندگیری سەركردەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن".