زەیدیی و ترەمپ لەنیویۆرک کۆبونەوە

عیراق

23/09/2026‌ 193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ لەمیانەی کۆبونوەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەنیویۆرک کۆبونەوەو پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەنیویۆرک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆبوەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆبونەوەکەدا هەردوو سەرۆک پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆنی و هەوڵەکان بۆ زیادکردنی هەماهەنگییەکانیان تاوتوێکرد، بە تایبەتیش لەبوارەکانی سیاسی و ئابوری و وەبەرهێناندا، هەروەها گفتوگۆیانکرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.