چالاکوانە جیهانییەکەی بواری ژینگە له‌ناو دڵى توركیاوه‌ چى وت‌و بۆچى ئه‌نكه‌ره‌ى توڕه‌كرد؟

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

چالاکوانە جیهانییەکەی بواری ژینگە لەلوتکەی کەشوهەوای تورکیا، ڕەخنەی توندی لەسیاسەتە نێودەوڵەتییەکان گرت‌و لەکۆتایی وتارەکەیدا بەدەنگی بەرز وتی، "دادپەروەریی بۆ کوردستان".


گرێتا تونبێرگ چالاکوانی بواری ژینگەی سویدی لەمیانی بەشداریکردنی لەلوتکەی کەشوهەوای (کۆپ 31) کاردانەوەیەکی بەرفراوان‌و توڕەییەکی زۆری لەناوەندە فەرمییەکانی تورکیادا دروستکرد، دوای ئەوەی کۆتایی بەوتارەکەی هێنا بەدەستەواژەی (دادپەروەری بۆ کوردستان).

دەیان پلاتفۆرمی هەواڵی‌و تۆڕی کۆمەڵایەتی گرتەیەکی ڤیدیۆیی چالاکوانە سویدییەکەیان لەمیانی لوتکەی کەشوهەوای (کۆپ 31) کە لەشاری ئەنتاڵیای ڕۆژئاوای تورکیا بەڕێوەدەچێت، بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەڵێت، "Justice for Kurdistan واتە دادپەروەریی بۆ کوردستان".

تونبێرگ لەلوتکەی کەشوهەوادا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی کۆنفرانسەکەو سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان کردو ڕایگەیاند، "هەسارەی زەوی نامرێت، بەڵکو دەکوژرێت، هاوکات ئەم جۆرە لوتکانەش وەک ئامرازێک بۆ سپیکردنەوەی ڕوخسارو ناوبانگ ده‌بینم".

وتارەکەی تونبێرگ کاردانەوەیەکی گەورە، بۆچونی جیاوازو بایەخپێدانێکی بەرفراوانی لەپلاتفۆرمەکانی وەک ئێکس (تویتەر)و فەیسبوک لێکەوتوه‌ته‌وە.