شارپرێس:
دوای ئەوەی
حکومەتی عێراق پلاتفۆڕمی تێلەگرامی لەەرجەم پارێزگاکای ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی قەدەە
کرد، وەزاەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت،" تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكی
فەرمیمان لەبەغداوە بەدەست نەگەیشتوە ".
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" سەبارەت بە داخستنی هەر پلاتفۆرمێكی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت،
ئێمە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تاوەكو ئێستا هیچ
نووسراوێكی فەرمی نەگەیشتووە بە دەستمان لە
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراقەوە سەبارەت بەم بابەتە ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەكاتی گەیشتنی نوسراوی فەرمی بۆ ئەم
بابەتە، یاخود هەر بابەتێکی تری هاوشێوە، دوای بەدواداچوون لەسەر لێکەوتە و ڕەهەندەكانی
ئەم خزمەتگوزاریە و وەرگرتنی بۆچوونی دامودەزگا تایبەتمەندەكان لە ڕووی یاسایی و ئەمنیەوە
بڕیاری لەسەر دەدەین، ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی یاسای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ژمارە
19ی ساڵی 2011، وە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری
گەیاندن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ".