ڕاپۆرتێکی ڕوسیی: پلانی ئیسرائیل دژ بەئێران توشی شکست بوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "پراڤدا ڕوو"ی رووسیی، پلانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرا دژ بە ئێران سەرکەوتوو نەبووە، ئەمەش وای کردووە تەلئەبیب جارێکی دیکە بەدوای ڕێگای نوێدا بگەڕێت بۆ ڕاکێشانی واشنتۆن بۆ بەشداریی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تاران.

 
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەماوەی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی گرژییان هەبووە و ئەگەری دەستپێکردنەوەی قۆناغی چالاکیی سەربازیی دژ بە ئێرانیان تاوتوێ کردووە.

سەرچاوەکان گفتوگۆکەیان بە زۆر گرژ و پڕ لە ناکۆکیی وەسف کردووە، هەرچەندە نووسینگەی نەتانیاهۆ ئەو هەواڵانەی ڕەت کردۆتەوە.

بەپێی شیکاریی پسپۆڕانی سەربازیی، پشتیوانیی ئەمریکا هێشتا بۆ ئیسرائیل گرنگییەکی زۆری هەیە، بەڵام کۆشکی سپیی ئامادە نییە پشتگیریی هەموو پێشنیارەکانی هاوپەیمانەکەی بکات.

ئەوەش هاتووە: لەگەڵ بەردەوامبوونی چەقبەستوویی سەربازیی، ناتانیاهۆ ناچارە بەدوای چارەسەریی سیاسی بگەڕێت، بەتایبەتیی لە کاتێکدا نەیارانی ئیدارەی ئەمریکا لە کۆنگرێسدا پێگەیان بەهێزتر کردووە، بۆیە ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ نوێنەرانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا چڕتر کردۆتەوە، بەو ئومێدەی پشتیوانیی سیاسیی زیاتر بەدەستبهێنێت.