نوسینگەی عەلی باپیر لەبارەی "پێشوازینەکردنی" لە شاسوار عەبدولواحید ڕونکردنەوە دەدات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەنگۆی رازینەبونی عەلی باپیر بە پێشوازیکردن لەشاسوار عەبدولواحید رەتدەکاتەوەو دەڵێت،" ئەو کارە لەگەڵ ڕەوشتی دینداری و کەسایەتیی مامۆستا عەلی باپیر ناوەشێتەوە ".

نوسینگەی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە ناڕازیبونی مامۆستا عەلی باپیر لە پێشوازیکردن لە بەڕێز شاسوار عەبدولواحید، ڕایدەگەیەنین کە ئەو کۆبونەوەیەی لە 15ی تشرینی دووەمی 2026 لەنێوان کۆمەڵی دادگەری و یەکێتیی نیشتیمانی ئەنجامدرا، تایبەت بوو بە کۆبونەوەی ئەو دوو لایەنە ".

ئەوەشیخستەڕوو،" ڕەتکردنەوەی پێشوازیکردن لە هەر بەڕێز و لایەنێک، لەگەڵ ڕەوشتی دینداری و کەسایەتیی مامۆستا عەلی باپیر ناوەشێتەوە ".