لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتی نەوت سەردانی سلێمانی دەکات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری لەبارەی قاچاخچێتی نەوت، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوتون و بڕیارە سەردانی دەروازەی سنوری باشماخ بکەن.


ئاژانسی "شەفەق نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەقاچاخچێتی نەوت لەشاری بەغداوە گەیشتنە کەرکوک، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوتن ".

ئەوەشیخستەڕوو، لیژنەکە لەسلێمانی دەست بە کارەکانی دەکاتەوەو دواتر بۆ لێکۆڵینەوە دەچنە دەروازی سنوری باشماخ لەگەڵ ئێران.