عێراقچی هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە لەبارەی کردنەوەی گەروی هورمز ئاشكرادەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 428 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەیەک لەوڵاتانی ناوچەکەو دەوروبەر پاڵپشتی لەپێشنیازەکەی تاران دەکەن بۆ کردنەوەی گەروی هورمز.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆبونەوەی رێکخراوی هاوکاریی ئابوری (ئیکۆ) گەیشتە پاکستان، کە نوێنەرانی وڵاتانی تورکیا، ئازەربایجان، کازاخستان، قیرغیزستان، تاجیکستان، تورکمەنستان و ئۆزبەکستان تێیدا ئامادە بون.

عەباس عێراقچی، وەیزری دەرەوەی ئێران، لەلێدوانێکدا لەئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان کە نێوەندگیری نێوان تاران و واشنتۆن دەکات ڕایگەیاند،" کۆبونەوەی وڵاتانی ناوچەکە پێشوازیی لەپێشنیازەکەی ئێران کردو هیوادارین جێبەجێکردنی ئەم پلانە لەماوەی دوو ڕۆژدا ببێتە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و سەرتاسەری".

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر عەباس عێراقچی پێشنیازەكانی تارانی ئاشكراكرد كە گرنگترینیان خۆی لەكەمكردنەوەی سزاكان و ئازادكردنی پارە بلۆكراوەكان دەبینێتەوە.