شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، چەکدارانی گروپەکانی
نزیک لەئێران بۆ پاڵپشتیکردنی کەتائیبی حزبوڵا چونەتە ناحیەی جورف سەخر لەبابل،
حکومەتی عێراقیش هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکات.
ئاژانسی هەواڵی "شفق نیوز" لەزاری سەرچاوەیەکی
ئەمنییەوە بڵاویکردەوە،" وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی هێرشی هێزە
فەرمییەکانی عێراق بۆ سەر ناحیەی جورف سەخر، کەتائیبی حزبوڵا پاڵپشتی مرۆیی
پێدەگات و سەنگەرەکانی خۆی لە ناحیەکە توندوتۆڵ دەکات، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقیش
هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکات ".
ئەوەشیخستەڕوو، ئەو هێزانەی حکومەتی عێراق رەوانەی جورف
سەخر کردون، بریتین لە پۆلیسی فیدرالی، دەزگای دژەتیرۆر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق
باسی لەوەکرد،" بڕیار
لەبارەی چونەناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ جورف سەخر دراوە، وادەیەک بۆ دەرچونی ئەو
چەکدارانە دیاریکراوە، وادەکەشی نزیکە ".