شارپرێس:
سوپای ئێران ئاشكرایكردوه، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتو سەکۆکانی هەڵدانی درۆنو موشەکی سەر بەسوپای ئەمریکایان لەكوەیت كردوەتە ئامانج.
سوپای ئێران بهیاننامهیهكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەفڕۆکە بێفڕۆکەوان سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتو سەکۆکانی هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانو موشەکی سەر بەسوپای ئەمریکایان لەبنکەی ئاسمانی عەلی سالم لەکوەیت کردوەتە ئامانج".
لەبەیاننامەكهدا ئاماژە بهوهشكراوه، بنکەی ئاسمانی عەلی سالم بەدامەزراوەیەکی گرنگو ناوەندێکی سەرەکیی گواستنەوەی ئاسمانیو خاڵی هاتنەناوەوەی هێزە سەربازییەکان بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دادەنرێت؛ هەروەها ڕۆڵێکی سەرەكی دەگێڕێت لەستراتیژیی سەربازییو لۆجستیی سوپای ئەمریکا لەناوچەکەدا.
جەختیشكردوەتهوه، لەپێناو بەرگریکردن لەئێران، ملکەچی هیچ هێزێک نابن؛ بەڵکو وەڵامیان بۆ هەر هەڕەشە یان کردەوەیەکی دوژمنکارانە، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەو تێکشکێنەر دەبێتو بەهیچ سنورێکی جوگرافییەوە نابەسترێتەوە.
لەبەرامبەردا، وەزارەتی بەرگریی کوەیت لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا دوپاتیکردەوە، بەرگرییە ئاسمانییەکانی کوەیت بەرپەرچی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دوژمنکارەکانیان داوەتەوە، بێئەوەی هیچ زیانێک تۆماربکرێت.
