شارپرێس:
ئەمریكا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریی بۆ هاووڵاتیانی لە سعودیە و بەحرەین دەركرد بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی هێرشەكانی پەیوەست بە ئێرانەوە.
باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە هەردوو وڵاتی سعودیە و بەحرەین داوایان لە هاووڵاتیانیان لەو دوو وڵاتە كرد زیاتر وریای خۆیان بن بەهۆی هەڵكشانی مەترسی هێرشی حوسییەكان و ئێران بۆ كردنەئامانجی بەرپرسان و دامەزراوەكانی ئەمریكا لەناوچەكەدا.
ئەم هۆشدارییە لە كاتێكدایە كە حوسییەكان بەردەوامن لە بە ئامانجگرتنی خاكی سعودیە، لە كاتێكدا ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هێرشی بۆ سەر بەحرەین ئەنجامدا و بانگەشەی ئەوە دەكات دامەزراوە سەربازییەكانی ئەمریكای كردووەتەئامانج، هاوكات ئەمڕۆ كوێتیشی بۆردومان كردووە.