زەیدیی بڕیاری کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەدات

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەزارەتی دارایی راسپاردوە بۆ تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو.

حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق لەلێدوانێکدا بە‌ ئاژانسی هەواڵی فه‌رمی عێراقی راگەیاندوە،" ئامانج لەو بڕیارە عەلی زەیدیی ئەوەیە کە ئەو سیستەمە لە ئاستێكدا بێت بتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ببێته‌وه‌ كه‌ هه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌ره‌نتی پاراستنی ژینگه‌ی ئابوریی عێراق بكات.

وتیشی،" چیدی گونجاو نییە مامەڵە لەگەڵ جەنگ و ئامرازەکانیدا بکرێت بە هەمان ئەو تەکنەلۆژیایانەی 20 ساڵ پێش ئێستا بەکاردەهێنران ".

ئەم بڕیارەی زەیدیی لەکاتێکدایە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران و بەتایبەت کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی درۆنییان بۆ سەر ناوچەی سەوز کردوە، ئەگەر عێراق هێرش بکاتەسەر ناحیەی جورف ئەلسەخر لە باکوری بابل.