شارپرێس:
نووسینگەی سەروەت و سامانی دەرەكی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕۆژی چوارشەممە گەمارۆی نوێی بەسەر ئەو لایەن و كەسانەدا سەپاند كە پەیوەندییان بە گرووپی حزبوڵای لوبنانییەوە هەیە، بە پشتبەستن بە هاوكارییەكانیان لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕێكخراوی خێرخوازی سەر بە حزبوڵای لوبنان لەژێر پەردەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەكان هاوكاری بۆ چالاكییەكانی گروپەكە دابین دەكات و دانراوە لە لیستی سزاكان.
هەروەها ئەندامانی تۆڕێكی قاچاخچێتی زێڕ و پارەی سزادا كە بنكەكەی لە لوبنان و توركیایە و لەلایەن حزبوڵا و هێزی قودسی سوپای پاسداران بەڕێوەدەبرێت.
گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەدا كە ڕێكخراوە خێرخوازییەكە بە چەندین ڕێگا لەوانە پێشكەشكردنی هاوكاری ماددی، سپۆنسەرو پاڵپشتی دارایی، تەكنەلۆژی، كاڵاو خزمەتگوزاری بۆ حزبوڵا دابینكردووە.