شارپرێس:
موزەفەر کامکار، هونەرمەندی
مۆزیکژەنی رۆژهەڵاتی کوردستان لەتەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و
لەگۆڕستانێکی شاری سنە بەخاکسپێردرا.
موزەفەر کامکار زیاتر لە 50 ساڵ خزمەتی بە هونەری کوردی کردوە
و لەگەڵ هونەرمەندە دیارەکانی کورد ئامێرەکانی مۆزیک و بەتایبەت کلارینێتی ژەنیوە،
لەوانەش، حەسەن زیرەک، فەتانە وەلیدی، بەهادین نەورۆزی، ئیرەج عەندلیبی و عەباس
کەمەندی و ساڵانێک لە ڕادیۆی کرماشان، تەلەفزیۆنەکانی تاران و سنە کاری کردوە.
ئەو
هونەرمەندە لە ساڵی 1943 لە
شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی بەکاری
هونەری کردووە و لە ساڵانی شەستەکانەوە دەستیی کرد بە فێربوونی ژەنینی کلارینێت،
دواتر پەیوەندی بە گرووپی موزیکی 28ـی کوردستانەوە کرد.
محەمەد سەردار