کۆمسیۆن 10 کاندیدی کوردی بەتۆمەتی بەعسیبون دورخستەوە

کوردستان

21 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق بڕیاریدا بە دورخستنەوەی 253 کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق، کە لە نێویاندا 10 کاندیدی کورد هەن و سەر بە پارتی و یەکێتین.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، ئەو کەسانە بەپێی ماددەی (7/ پێنجەم)ی یاسای هەڵبژاردنەكان دورخراونەتەوە، بەپێی ئەم بڕگەیە، هەر كەسێك بەعسیبونی لەسەر ساغ ببێتەوە، رێگەی پێنادرێت خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان كاندید بكات.

ئەو کاندیدە کوردانەی دورخراونەتەوە لە سنورەکانی سلێمانی، کەرکوک و نەینەوان، کە بریتین لەم کەسانە:

-ئەنوەر سەعید فەتحوڵا مستەفا- كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی
-یوسف سالم یوسف- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
-مەروان حەسەن حسێن ئەتروشی- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
-عامر عەبدوڵا خزر- كاندیدی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە نەینەوا
-ماهیر محەمەد عەلی- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
-محەمەد مەنسور عەبدولڕەزاق- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
-جەمال سەعید حەسەن- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
-یونس مەحمود رەمەزان- كاندیدی یەكێتیی لە نەینەوا
-ئیلیاس مارو حمو علی شاقولی- كاندیدی پارتی لە نەینەوا
-زیاد فەهد بیجان حەسەن كاكی- كاندیدی یەكێتیی لە كەركوك