کۆمیسیۆن لەبارەی دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ڕونکردنەوە دەدات

عیراق

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3535 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوای بڵاوبونەوەی نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق لەبارەی دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو نوسراوە ساختەیە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" ئەو نوسراوەی بەناوی ئەنجومەنی کۆمیسیارانەوە بڵاوکراوەتەوە و باس لە دورخستنەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات، ساختەیە و دورە راستییەوە ".

کۆمیسیۆنی هەڵبژادنەکانی عێراق داوا لە دەزگا میدیاییەکان دەکات دەکات پشت بە هیچ نوسراو و بڕیارێک نەبەستن، تاکو لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆن بڵاو نەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ڕوژی 11ى 11ى 2025 هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت

محەمەد سەردار`