شارپرێس:
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوری هەرێم، پلەی گەرمی بە (1-2) پلە بەراورد بەتۆمارەکانی دوێنێ، نزمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 44 پلەی سیلیزی
ش.ح