شارپرێس:
سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی پارێزگای کەرکوک ڕونکردنەوە لەبارەی
ڕوداوی بردنی داتاکانی پارێزگاکە دەدات کە لەلایەن گروپێکەوە دزەی پێکرابوو، دەشڵێت،
"هێرشی گروپە نایاساییەکان، زیانێکی ئەووتۆیان بەسیستمی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی وەزارەتەکان
یان دامەزراوە حکومییەکان نەگەیاندوە".
لەڕاگەیهنراوێکدا سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی ئاشكرایكردوه،
"لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەواڵانەی باس لەهێرشە ئەلیکترۆنیەکان دەکەن کە بەشێک لەماڵپەڕە
عێراقییەکان دەکەنە ئامانج، دەمانەوێت ڕونكردنهوه بۆ ڕای گشتیی بدهین".
نوسیویهتى، "سەنتەری نیشتمانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی، بەهەماهەنگی
لەگەڵ پارێزگای کەرکوکو دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت، توانییان هەوڵەکانی
هاککردن پوچەڵبکهنهوهو کاریگەرییەکانیان بەتەواوی ڕابگرێت".
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، "دزەپێکردنی داتا ڕاپۆرتکراوەکان تەنها
داتا کۆنەکان بونو هیچ بەهایەکی کارکردنیان نەبوو".
جهختكراوهتهوه لهسهرئهوهى، "هەماهەنگی لەئاستە بەرزەکاندا
بەردەوامە بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی ئەمنیو یاسایی بەرامبەر لایەنە بەرپرسەکان".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا هاتوه، "داوا لەهەموو دەزگاکانی
ڕاگەیاندن دەکەین وردبینو بەرپرسیاربن لەڕوماڵکردنی هەواڵی ئاسایشی ئەلیکترۆنیدا،
بەتەنها پشت بەلێدوانە فەرمییەکان ببەستن".
