شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ژنو پیاوێکیان بەتاوانی دزیکردن دەستگیرکردوەو لەلێکۆڵینەوەشدا، دانیان بەتاوانەکەیان ناوە، پۆلیس دهڵێت:"بڕى دوو ههزار دۆلاریان لهدوكانهكه دزیوه".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو دهڵێت:"هاوڵاتییەکی شاری سلێمانی لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری، سکاڵای لەدوو هاوڵاتی کردوە لەبەرئەوەی بڕی دوو هەزار دۆلاریان لەدوکانەکەی دزیوە".
دهڵێت:"بۆ بەدەنگەوەهاتنی سکاڵای هاوڵاتییەکە، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری، بەبڕیاری دادوەر، دەستیان بەلێكۆڵینەوەو بەدواداچون کرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران لەگەڵ ئەوەی هەردوو تۆمەتبارەکە چوبونە شارێکی دیکەی هەرێم، بەڵام توانراوە لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێن".
پۆلیسى سلێمانى جهختیكردوهتهوه، "ئێستا تۆمەتباران كە هاوسەری یەكترنو خەڵكی دەرەوەی هەرێمن، بەبڕیاری دادوەرو بهگوێرهى مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا".