بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز ڕویداو ئه‌گه‌رى سونامیه‌كى مه‌ترسیدار هه‌یه‌

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 7038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.4 پلە لەکەناراوەکانی کامچاتکای ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا ڕویدا، به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتی دەزگای جیۆلۆجیی ئەمریکا-ش، ئەگەری دروستبونی شەپۆلی مەترسیدارى سونامی هەیە.


دەزگای جیۆلۆجیی ئەمریکا ڕاپۆرتێكى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بومەلەرزەکە لە 111 کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی شاری پترۆپاڤلۆڤسک کامچاتسکی کە ناوەندی کارگێڕیی ناوچەی کامچاتکایە ڕویداوەو لەقوڵایی 39.5 کیلۆمەتر بوە".

ناوەندی هۆشداریی سونامی لەزەریای هێمن ڕایگەیاندوە، ئەگەری دروستبونی شەپۆلی مەترسیدار سونامی هەیە کە بەرزییەکەیان تا یەک مەتر دەبێت لەسەر هەندێک لەو کەناراوانەی ڕوسیا کە نزیکن لەناوەندی بومەلەرزەکە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشدا، ژاپۆن هاوایی‌و دورگەکانی تری زەریای هێمن لەوانەیە شەپۆلێک کەمتر لە 30 سانتیمەتر بەخۆوە ببینن.