شارپرێس:
مێزێكى كۆبونه‌وه له‌دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا
مه‌ترسیه‌كى گه‌وره بۆسه‌ر كوردستان به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌مریكاو به‌ریتانیا
بێده‌نگبون كاتێك توركیا باسى هێرشكردنه‌سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستانى كرد‌و دیمه‌شقیش هیچ
كاردانه‌وه‌یه‌كى نه‌بوو.
ماڵپه‌ڕى فۆكس پرێس كه گرنگى به‌هه‌واڵه‌كانى
توركیا‌و سوریا ده‌دات، ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌یه‌كى پێنج قۆڵى له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانى
(ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، سعودیه، توركیا‌و سوریا) ئاشكراكرد‌و ده‌ڵێت، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
تورکیا ڕاشكاوانه داوایكردوه، ڕێگه‌ى پێبدرێت‌و گڵۆپى سه‌وزى بۆ هه‌ڵبكرێت تاوه‌كو
هێرشی زەمینی بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) دەستپێبکات.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیارییه‌كانیان
ئاشكراكردوه، ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو سعودیه هێرشى زه‌مینیان بۆسه‌ر كورد له‌سوریا
ڕه‌تكردوه‌ته‌وه، به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى، هەر هێرشێکی زەمینی، دەبێتە هۆی زیندوبونه‌وه‌ى
داعش‌و گروپە توندڕەوەکانی دیکەو پاساویان بۆ ڕەتکردنەوەی ئه‌و هێرشه هێناوه‌ته‌وه،
به‌ڵام سوریا هیچ هه‌ڵوێستێكى نه‌بوه‌و بێده‌نگ بوه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان به‌وه‌کردوه، دوای ئەوەی
ئەو وڵاتانە داواکاریه‌كه‌ى تورکیایان بۆ دەستپێکردنی هێرشی زه‌مینى ڕەتکردوه‌ته‌وه،
تورکیا داواكاریى دوه‌مى پێشكه‌شكردوه كه ئه‌ویش كردنه‌وه‌ى ئاسمانی سوریایه بۆ
درۆنه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ڕێگه‌یه‌وه هێرشبكاته‌سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات
(هه‌سه‌ده)، له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو سعودیه، هیچ ناڕه‌زاییه‌كیان
نیشان نه‌داوه.
له‌و هه‌واڵه‌دا باس له‌وه‌كراوه، ئه‌و بێده‌نگیه
وا لێكده‌درێت، ئەمە ئاماژەیە بۆ پەسەندکردنی ناڕاستەوخۆو ڕانەگەیەندراو بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى
هێرشه ئاسمانیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌سه‌ده.
