شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى كه‌سێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیتاڵى، ده‌شڵێت:"وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گیانله‌ده‌ستدانه‌كه گوماناوییه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، "هەندێک لەپێگەی سۆشیال میدیا، هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەکی ئیتاڵییان لەهەلومەرجێکی نهێنیدا لەبەغدا بڵاوکردەوە".
هەر لەو ڕوه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت:"ڕۆژی 12ی ئەیلولی 2025 ڕاپۆرتێک سەبارەت بەگیانلەدەستدانی کەسێک لەنەخۆشخانە له‌شارى به‌غدا به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه".
ناوخۆى عێراق باسى له‌وه‌شكردوه، "دەستبەجێ لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد، دەرکەوت ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه، كه‌سێكى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك (میسرى ـ ئیتاڵیە) دوای ئەوەی لە 9ی ئه‌م مانگه هاتوه‌تە ناو عێراق، لەهۆتێلێکى شارى به‌غدا ماوه‌ته‌وه".
زانیاریى زیاترى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌وكه‌سه پیشەی ئه‌ندازیار بوه‌و شاره‌زاییه‌كى باشى له‌بواره‌كانى بیناسازیی‌و نیشتەجێکردن‌و ڕێگاوبان‌و پردەکاندا هه‌بوه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شى، ناوخۆى عێراق وتویه‌تى، "لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتوە کە كه‌سه‌كه توشی کێشەیەکی تەندروستی لەناکاو بوەو دواتر لەلایەن هاوڕێیەکییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەو له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه، واته هیچ هۆكارێكى گوماناوى بونى نییه".
