ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 11684 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بریارە سبەینێ یەکشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاریی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامبدات، سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ شارپرێس وادەی کۆبونەوە یەکلاکەرەوەکە ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شارپرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، کۆبووەکەی سبەینێ یەکشەممە ڕاوێژکارییە و بڕیاری تیادا نادرێت، بەڵکو بڕیاردانەکە دەکەوێت ڕۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی ئەم هەفتەیە.

سەرچاوەکەی شارپرێس باسی لەوەشکرد، سبەینێ بە فەرمی وادەی بڕیاردان لەو نوسراوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەخرێتە بەرنامەی کارەوە، دەربارەی شێوازی بڕیاردانی ئەنجومەنەکە لەسەر ئەو نوسراوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرچاوەکەی شارپرێس وتی "هێشتا دیار نیە رای ئەنجومەنەکە چی دەبێت، بەڵام ڕای ئەنجومەنەکە نزیک دەبێت لە ڕای دادگای فیدراڵیی عێراق، ئەوەی ئێستاش بوەتە کێشە داهاتی نا نەوتی و خوێندنەوەی جیاوازە بۆ ڕادەستکردنی داهاتەکە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت داهاتی نانەوتی فیدراڵیی بداتە بەغدا، لەبەرامبەردا بەغدا داوای نیوەی داهاتی ناوخۆ دەکات".