گوشارەكانی توركیا بۆ سەر جەهەپە فراوانتر دەبن

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 كەناڵی فەڕمی توركیا تی ئاڕ تی هابەر ڕۆژی شەممە بڵاویكردەوە، داواكاری گشتی بڕیاری دەستبەسەركردنی ٤٨ تۆمەتباری دەركردووە، لەنێویاندا سەرۆكی شارەوانی ناوچەی بایرام پاشا لە ئەستەنبوڵ هەیە كە سەر بە جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنە.

پۆلیس بەیانی زووی رۆژی شەممە هەڵیانكوتایە سەر ٧٢ شوێن بۆ دەستبەسەركردنی تۆمەتبارەكان بە تۆمەتی گەندەڵی و بەرتیل و دەستكاریكردنی بەڵگەنامەكان.

حەسەن موتلو، سەرۆكی شارەوانی بایرام پاشا‌و ئەندامی جەهەپە، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، هیچ شتێكی نییە بیشارێتەوە و لێكۆڵینەوەكەی بە "ئۆپەراسیۆنێكی سیاسی لەسەر بنەمای بوختانی بێ بنەما" وەسفكردووە.

 نزیكەی ساڵێكە سەركوتكردنی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن جەهەپە بە پاساوی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەستیپێكردووە  و  بە سەدان ئەندامی ئەو حزبە دەستگیركراون و زیندانیكراون.

لەلایەكی دیكەوە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دادگا بڕیارێكی چارەنوسساز لەسەر جەهەپە بدات كە دەتوانێت سەرۆكی پارتەكە ئۆزگور ئۆزێل دوربخاتەوە، چاوەڕوان دەكرێت كاردانەوەی گەورەی هەبێت.
ئ.ه