لەدۆحە لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل دەبەسترێت

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 146 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی شەممە دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی قەتەرو ئوردن ئەنجامدا بۆ ئامادەکاری بۆ لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ محەمەد بن عەبدول ڕەحمان ئال سانی وەزیری دەرەوەی قەتەرو ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دۆحە گفتوگۆیان کردووە.

  بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای تورکیا بڵاویکردونەتەوە، فیدان لەگەڵ هاوتا قەتەری و ئوردنییەکەی دوایین پێشهاتەکانی غەززە و ئامادەکارییەکانیان بۆ لوتکەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە دووشەممەی داهاتوو لە دۆحە بەڕێوەبچێت، تاوتوێی کردووە.

ئەم لوتکەیە بەمیوانداری قەتەر لە دۆحە دەبەسەترێت بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی ئیسرائیل.
ئ.ه