شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای لوبنان سێ بارهەڵگری چەكی لە كەمپی بەدەویەی پەنابەرانی فەلەستین لە باكوری لوبنان و پێنج بارهەڵگر لە كەمپی عەین حلوە لە باشوری وڵاتەكە، وەرگرت.
ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك لەلایەن كەمپەكانی گروپە چەكدارە فەلەستینییەكانەوە دێت لەلوبنان، كە چەك لە بزوتنەوەی فەتح و لایەنەكانی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین وەرگیرایەوە.
عەبدولهادی ئەسەدی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی فەلەستین لە لوبنان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، "هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە دواین قۆناغی پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەكی فەلەستینی سەر بە لایەنەكانی ڕێكخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستینیان تەواو كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "پێنج بارهەڵگر لە كەمپی عەین حلوە و سێ بارهەڵگر لە كەمپی بەدەویەوە ڕادەستی سوپای لوبنان كران".
ئ.ه