شارپرێس:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ئێستادا وه‌زیرى دارایی له‌شارى دهۆكه له‌هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت، "به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا، موچه‌ى مانگى 9ى موچهخۆرانو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات".
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەپەراوێزی شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی‌و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 2025)؛ زانیارییه‌كى نوێى له‌باره‌ى موچه‌وه ئاشكراكرد‌و بهڕۆژنامهوانانى وت، "دوێنێ دوشەممە، بەئامادهبونی وەزیرە کوردەکان، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبوینه‌وه‌و لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا، کێشەی موچەی مانگی ئەیلول (9) چارەسهربکرێتو خەرجبکرێت".
ئه‌وه‌شى وت، "تەیف سامی کە بەیاوەری محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتوەتە دهۆک بۆ بەشداریکردنی لەکۆڕبەندی مێپس؛ دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا، ڕاسته‌وخۆ موچەی مانگی ئەیلول (9)ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکات".
به‌وته‌ى فوئاد حوسێن، "پێویستە ئەوکەسەی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق، دەستور جێبەجێبکات‌و ماف‌و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دابین بکات".
سه‌باره‌ت به‌داوای محەممەد حەلبوسی سەرۆکی حزبى تەقەدوم کە وتبوی، پێویستە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەکورد بدرێت، جەختیکردەوە، "پۆستی سەرۆک کۆمار، هی کوردەو هەر بۆ کورد دەمێنێت".
